ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى پارێزگا و کۆلێژى هونەرى زانکۆى سلێمانى هەماهەنگى دەکەن

28/1/2020 279 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى دووشەممە 2020/1/27، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبوونى سەرۆکى لیژنەى رۆشنبیرى و سەرۆکى لیژنەى پەروەردە و جێگرى سەرۆکى لیژنەى یاسا و بڕیاردەرى لیژنەى پەیوەندییەکانى ئەنجومەن پێشوازى لە مامۆستا و خوێندکارانى کۆلێژى هونەرى زانکۆى سلێمانى کرد.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەبارەى یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکان و پەیڕەوى ناوخۆ و دەسەڵاتەکان زانیارى پێدان و ئاماژەى بەو کارانە کرد کە ئەنجومەنى پارێزگا لە رێگەى لیژنەى رۆشنبیرى و هونەرى ئەنجومەنەوە ئەنجامیداون.
ئامادەیى ئەنجومەنەکەشى خستەڕوو بۆ هەر هاوکارى هەماهەنگییەک لەچوارچێوەى یاسا و دەسەڵاتەکاندا.

 

201882812020_1.jpg

281882812020_2.jpg

361882812020_4.jpg

441882812020_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure