ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لەسلێمانى یادى رۆژى جیهانى گومرگ کرایەوە

26/1/2020 317 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى یەکشەممە 2020/1/26، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەئامادەبوونى بەڕێز پارێزگارى سلێمانى و ژمارەیەک بەرپرسى حکومیى، بەشدارى لە مەراسیمێکى رێزلێنانى تایبەت بە رۆژى جیهانى گومرگ کرد.
لەمەراسمەکەدا کە بەڕێوەبەرایەتى گومرگى سلێمانى رێکیخستبوو، بڕوانامەى رێزلێنان بەخشرایە ئەو کارمەند و کەس و لایەن و فەرمانگانەى دڵسۆزانە کاریان کردووە و هاوکارى بەڕێوەبەرایەتییەکە بوون.
لە 26/1/1953وە، ئەم رۆژە بە رۆژى جیهانى گومرگ دەستنیشانکراوە و لەلایەن رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بە فەرمى ناسێندراوە.

 

 

02172612020_33.jpg

132172612020_22.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure