ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

کۆلێژى تەکنیکى تەندروستى سیمپۆزمێکى زانستى رێکخست

26/11/2019 78 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 2019/11/26 ، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ، لەچوارچێوەى چالاکییەکانى هەفتەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ژنان ، بەشدارى لە سیمپۆزیۆمێکی زانستی بەناونیشانی (کۆمەڵگەیەکی تەندروست بەرهەمی ژنێکی ئاسودەیە) کرد کە لەلایەن کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە رێکخرابوو.
لە سیمپۆزمەکەدا کە بە ئامادەبوونى بەڕێز پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران بەڕێوەچوو ، چەندین بابەتی زانستی و داتا و شیکاری زانستیانە و لایەنی یاسایی و سایکۆلۆجی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی خرانەڕوو.

 

25401826112019_2.jpg

30401826112019_3.jpg

35401826112019_4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure