ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

وەبەرهێنەرێک رۆنى دۆستى ژینگە بۆ ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت

26/11/2019 94 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 2019/11/26 ، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پێشوازى لە وەبەرهێنەرێکى عیراقى کرد.
وەبەرهێنەرەکە پرۆژەى بەرهەمهێنانى رۆنى ئۆتۆمبێلى هەیە کە دۆستى ژینگەیە و مادەى پاککەرەوەى کاربۆنى تێدایە و دەیەوێت لە شارى سلێمانى کارگەیەک بۆ ئەو مەبەستە دابمەزرێنێت، هاوکات هەمان پرۆژەى لە وڵاتى ئیمارات جێبەجێ کردووە و بەرهەمەکەى لەوێوە رەوانەى وڵاتانى تەنزانیا و چین و ئۆگەندا و ساحل عاج و چەند وڵاتێکى تر دەکرێت.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پشتیوانى بۆ پرۆژەکە دەربڕى تا لە خزمەتى دانیشتوانى پارێزگاى سلێمانى و هەرێمى کوردستان بەگشتیدا بێت و ببێتە مایەى رەخساندنى هەلى کار و بەرزبوونەوەى ئاستى وەبەرهێنان و پیشەسازى لە پارێزگاکە.

 

59261726112019_2.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure