ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

کۆمپانیایەکى ئەندازیارى بیناسازى چین دەیەوێت لەسلێمانى وەبەرهێنان بکات

18/11/2019 48 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى یەکشەممە بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبونى ژمارەیەک لەئەندامانى ئەنجومەن، پێشوازى لە کۆمپانیای (China State Construction engineering Corporation Ltd) کە کۆمپانیایەکى گەورەى بوارى ئەندازیارى بیناسازیى وڵاتى چینە.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا بەخێرهاتنى کردن و کورتەیەکى لەبارەى رەوشى خزمەتگوزاری و پرۆژەکان لەسنورى پارێزگاى سلێمانى بۆ باسکردن.
پاشان نوێنەرى کۆمپانیاکە خواستى کۆمپانیاکەیانى بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان و بەتایبەت پارێزگاى سلێمانى خستەڕوو لە بوارى بیناسازى ، ئاماژەى بە ئەزموونى کارەکانیان کرد لە دروستکردنى نەخۆشخانە و رێگاوبان و یەکەى نیشتەجێبوون و فڕۆکەخانە چەند بوارێکى تر.
سەرۆکى ئەنجومەن بەگرنگیزانى ئەم کۆمپانیایە ئەزمونى کارو پرۆژەکانى بێنێتە هەرێم و بەڵێنى هاوکارى و پشتیوانى ئەنجومەنى پارێزگاى پێدان.

 

28371118112019_1.jpg

34371118112019_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure