ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجامى کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران خرایەڕوو

18/11/2019 91 جار خوێندراوەتەوە

بەسەرپەرشتى بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و ئامادەبونى بەڕێزان جێگرى سەرۆک و سکرتێر و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەن کۆبوونەوەیەک لە هۆڵى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو.
تیایدا تیشکخرایە سەر ئەنجامى کۆبوونەوە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى پارێزگاکان لەگەڵ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم و روونکردنەوە لەبارەى تەوەر و خاڵەکانى کۆبوونەوەکە و دەرەنجامەکە درا.
رۆژى سێشەممە 2019/11/12، کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لەگەڵ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى پارێزگاکان بەڕێوەچوو ، باس لە چەند تەوەرێکى پەیوەندیدار بەکاروبارى ئەنجومەنەکان و لامەرکەزى و خزمەتگوزراییەکان و چەند بابەتێکى تر کرا.

 

 

 

22151118112019_2.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure