ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى وەزیران و سەرۆکایەتى ئەنجومەنى پارێزگاکان کۆبوونەوە

13/11/2019 103 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 2019/11/12، کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لەگەڵ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى پارێزگاکان بەڕێوەچوو.
لەکۆبوونەوەکە باس لە شێوازی کارکردنی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و رۆڵی ئه‌نجومه‌نەکان له‌پلانی (٤)ساڵه‌ و پشتیوانی و چاودێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان کرا له‌ پرۆژه‌ی چاکسازیدا و به‌رقه‌رار کردنی سیسته‌می لامه‌رکه‌زی.
هەروەها پێداچونه‌وه‌ به‌سیسته‌می دابه‌شکاری بودجه‌ و پرۆژه‌کان و وه‌به‌رهێنان به‌ شێوازێکی یه‌کسان به‌سه‌ر پارێزگاکان و گرنگیدان به‌به‌رهه‌می ناوخۆو دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ ساغکردنه‌وه‌ی.
هاوکات به‌ئه‌لکترۆنیکردنی داموده‌زگاکان به‌سه‌رپه‌رشتی حکومه‌ت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رۆتین و گه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانی و قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تری بۆ کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بانکی بۆ مووچه‌خۆران، دواتر خستنه‌سه‌ری پاشه‌که‌وتی مووچه‌و رێکخستنه‌وه‌ی میلاکاتی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاکان به‌پێی هه‌یکه‌لی رێکخستن و پێداویستی، چەند تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە بوو. 

پاشان باس لە راگرتنى باڵانس کرا لە رێکخستنه‌وه‌ی باج و رسومات به‌پێی داهاتی ناوخۆ و هه‌روه‌ها رێکخستنه‌وه‌ی داهاتی گومرگی و چەند بابەتێکى ترى پەیوەندیدار بە سوته‌مه‌نی و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌ ته‌واو نه‌کراوه‌کان.

 

 

 

299813112019_2.jpg

369813112019_Untitled-1 copy.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure