ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

هاتوچۆپێکردنى خوێندکاران و قوتابیان لە سلێمانى رێکدەخرێتەوە

29/10/2019 172 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى دووشەممە 2019/10/28، بەسەرپەرشتى بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کۆبوونەوەیەک لەسەر راسپاردەى لیژنەى پەروەردەى ئەنجومەنى پارێزگاو بەئامادەبوونى لیژنەى تایبەتى قایمقامیەتى سلێمانى بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە راسپاردەکانى لیژنەیەکى تایبەتى قایمقامیەتى سلێمانى بۆ گواستنەوەى قوتابیان و خوێندکاران لەناو شارى سلێمانى بە نرخێکى گونجاو و سەلامەت، کە تیایدا پێشنیازى رێکخستنەوەى ئەو کارە کراوە لەرێگەى کۆمپانیاوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا، پشتیوانى ئەنجومەنى پارێزگاى بۆ راوبۆچونەکان راگەیاند و وتى: هەر کاتێک پێویست بکات لە ئەنجومەن بڕیارى پێویستى لەبارەوە دەدەین.
هەروەها بەڕێز نیاز ئەحمەد حەمەلاو سەرۆکى لیژنەى پەروەردەى ئەنجومەنى پارێزگا بەسایتى ئەنجومەنى پارێزگاى راگەیاند: ئەم هەنگاوە کارێکى زۆر باشە و دەستخۆشییان لێدەکەین.
وتیشى: ئەگەر پرۆژەکە سەرکەوتوو بوو، کاردەکەین بۆ ئەوەى لە قۆناغى دووەمدا بۆ دەرەوەى شارو قەزا و ناحیەکانیش بگوازینەوە و فەرمانبەران و مامۆستایانیش بگرێتەوە.

 

280829102019_Untitled-3 copy.jpg

470829102019_Untitled-2copy.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure