ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

وۆرک شۆپى سودوەرگرتن لە وزە نوێبوەکان بەڕێوەچوو

22/10/2019 134 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٩/١٠/٢٢ ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبونی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەشداری لە وۆرک شۆپێکی تایبەت بە کەمکردنەوەی بەکاربردنی وزە و سودوەرگرتن لە وزە نوێبوەکان کرد.
وۆرک شۆپەکە بە دروشمی (ھەنگاونانمان بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی دروست بۆ شارەکەمان و پارێزگاکەمان و جێبەجێ کردنی خاڵەکانی رێکەوتنی پاریسی ٢٠١٥) بوو، کە لەلایەن پارێزگای سلێمانی و کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانییەوە رێکخرابوو.
تیایدا گفتوگۆ لەسەر کەمکردنەوەی بەکاربردنی وزە و سودوەرگرتن لە وزە نوێبوەکان کرا.
لە وتارێکدا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا دەستخۆشی لێکردن بۆ ئەم وۆرک شۆپە و بە گرنگیزانی لە ھەموو لایەکەوە ھەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ بەکارھێنانی وزەی خۆر وەک جێگرەوەی سوتەمەنی ، کە دواجار دەبێتە مایەی بەدەستھێنانی وزەی پاک و ھاوڕێی ژینگە بە تێچووی کەم.
لەمرووەشەوە پشتیوانی ئەنجومەنی پارێزگای دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی ھەر پرۆژەیەک لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ بکرێت لە سەدا ٢٠ی وزەکەی لەرێگەی وزەی خۆرەوە دابین بکرێت.
وتیشی: پێشتریش وەک ئەنجومەنی پارێزگا ھەوڵمانداوە بۆ دەستبەرکردنی وزەی نوێ و داوامان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کردووە لەکاتی داواکردنی ھێنانی ئۆتۆمبێل بەشێکیان کارەبایی بن تاوەکو بەکارھێنانی سوتەمەنی کەم بێتەوە.
لەکۆتایشدا داوایکرد بابەتەکانی وۆرک شۆپەکە بکرێنە پرۆژە و بۆ ئەنجومەنی پارێزگای بەرز بکەنەوە بۆ پەسەند کردن بڕیاردان لەسەری.

 

3791022102019_2.jpg

4591022102019_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure