ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بڕوانامەى رێزلێنان پێشکەشى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا کرا

20/10/2019 120 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى پێنجشەممە 2019/10/17 ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئاماده‌بونی بەڕێز سه‌مه‌د ابراهیم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، پێشوازى له‌رێکخراوی ( ٢١ی نه‌ورۆز بۆ راهێنان و فێرکردن) کرد کە بە سەرپەرشتى بەڕێز روناک جاف سەردانى ئەنجومەنى پارێزگایان کردبوو.
رێکخراوەکە بڕوانامەى رێزلێنان و سوپاسیان ئاراستەى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کرد لەپاى پشتیوانى بەردەوامیان بۆ رێکخراوەکە و لەبەرامبەریشدا سەرۆکى ئەنجومەن سوپاس و دەستخۆشى لێکردن و بەڵێنى پشتیوانى و هەماهەنگى بەردەوامى بۆ کارە خێرخوازییەکانی رێکخراوەکە دووپاتکردنەوە.

 

4402120102019_2.jpg

5002120102019_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure