ساڵیادى رۆژی جیهانی نه‌خۆشیه ده‌رونییه‌کان بەڕێوەچوو
16/10/2019
|
110 جار خوێندراوەتەوە |
|
رۆژى 2019/10/10 ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبوونى دیمەن رەزا ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگا بەشدارى لە مەراسیمى ساڵیادى رۆژی جیهانی نه‌خۆشیه ده‌رونییه‌کان له سه‌نته‌ری (سۆزی ده‌رونی) له تاسڵوجه کرد.
مەراسیمەکە به‌دروشمی (هه‌مومان پێکه‌وه هاوکار ده‌بین) و به سپۆنسه‌ری رێکخراوی (لانه‌ی ته‌وار) بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بەڕێوەچوو.
لە وتارێکدا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا پشتگیری ئه‌نجومه‌نى پرێزگاى بۆ سەنتەرەکە لەرێگەى سه‌رۆکایه‌تی ئەنجومەن و لیژنه تایبه‌ته‌کانه‌وه دووپاتکردەوە و دواتر رێزلێنان به‌خشرایه پزیشک و توێژه‌رو کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه ده‌رونییه‌کان.




