ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

کەرتى خوێندنى باڵا لە هەرێم بە نێودەوڵەتى دەکرێت

9/10/2019 111 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى یەکشەممە 2019/9/6، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە دووەمین کۆنفرانسى ساڵانەى پرۆژەى (ئیراسمۆس پڵه‌س-تایگرس) کرد.
کۆنفرانسەکە به‌ چاودێری به‌رێز وه‌زیری خوێندنی باڵاو ئاماده‌بونی نوێنەرانى زانکۆکانی هه‌رێم و بەڕێوەچوو که‌ پێکهاتووه‌ له‌پێنچ هاوبەشی ئه‌وروپی و 10 هاوبه‌شی کوردستانی ، بۆ به‌ نێوده‌وڵه‌تی کردنی که‌رتی خوێندنی باڵا له‌هه‌رێمی کوردستان - عێراق به‌سپۆنسه‌ری یه‌کێتی ئه‌وروپا.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا کۆنفرانسەکەى بە هه‌ڵمه‌تێکی نیشتیمانی وەسفکرد وتى: پێویسته‌ هه‌موو ده‌رگاو ده‌روازه‌کان بکه‌ینه‌وه‌ له‌پێناو به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی کۆی ئه‌و که‌رتانه‌ی ئه‌وله‌ویەتیان هه‌یه‌ بۆ پێشکه‌وتنی هه‌رێم و خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان.

 

3130179102019_4.jpg

4430179102019_5.jpg

5130179102019_6.jpg

5730179102019_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure