ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی پارێزگا میوانداری پارێزگاری سلێمانی كرد

7/10/2019 133 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٩/١٠/٧ ، بە سەرپەرشتی بەرێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئامادەبوونی دەستەی سەرۆكایەتی و ئەندامانی ئەنجومەن، میوانداری بەڕێز د.ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كرا لەسەر داواكاری بەڕێزیان.
كۆبونەوەكە بە مەبەستی ھەماھەنگی و ئاگایی بوو لەبارەی سەردانەكەی وەفدی حكومەتی عیراق و پارێزگاكان بۆ وڵاتی چین و پەیوەندی نێوان ھەرێم و بەغدا و پرۆتۆكۆلی ئەنجومەنی نیشتمانی شارەوانییەكانی ئیتاڵیا.
سەرەتا سەرۆكی ئەنجومەن، سوپاسی پارێزگاری كرد و ڕوونكردنەوەی لەبارەی پەیوەندیەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا و پەیوەندییە ناوخۆییەكانی ھەرێم و بارودۆخی عیراق بەگشتی دا.
پاشان پارێزگار لەسەر تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە ڕوونكردنەوەی دا و دواتر وەڵامی سەرنج و پرسیارەكانی ئەندامانی ئەنجومەنی دایەوە

 

 

 

4347147102019_2.jpg

5147147102019_3.jpg

5847147102019_4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure