ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئۆرکستراى سەمفۆنیاى سلێمانى بەڕێوەچوو

6/10/2019 39 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى شەممە 2019/10/5، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى  ئامادەى ئۆرکستراى سەمفۆنیاى سلێمانى بوو.
ئۆرکستراکە بە چاودێرى بەڕێز د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆمارى عیراق و بە هاوکارى زانکۆى سلێمانى لە هۆڵى کۆنگرێسى زانکۆکە بەڕێوەچوو.
بەڕێز عەبدوڵا سەرگرمە رابەرایەتى ئۆرکستراکەى دەکرد و ژمارەیەک ژەنیارى وڵاتانى جۆرجیا و ئۆکرانیا بەشدارییان تێدا کرد و چەند پارچە ئاوازێکى کوردى و جیهانییان پێشکەش کرد و جەماوەرێکى زۆرى شارى سلێمانیش ئامادەبوون.

 

 

 

525386102019_2.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure