ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

تیروپشک بۆ یەکەى نیشتەجێبوونى مامۆستایان کرا

6/10/2019 42 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى چوارشەممە 2019/10/2، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى  بە ئامادەبوونى بەڕێز پارێزگارى سلێمانى و سکرتاریەتى یەکێتى مامۆستایان، بەشدارى لە رێورەسمى تیروپشکى یەکەى نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان کرد.
لە وتارێکدا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پیرۆزبایى لە مامۆستایان کردو ئاماژەى بەوەدا کە مامۆستایان شایانى خزمەتى زیاترن، چونکە ئەرکى ئەوان لە پێگەیاندنى نەوەکانى داهاتووى کۆمەڵگە، گەورە و پیرۆزە.
پاڵپشتى و پشتیوانى ئەنجومەنى پارێزگاشى بۆ داوا و داخوازى و مافەکانیان دووپاتکردەوە.
رێوڕەسمەکە بۆ بەشى دووەم و کۆتایى شوقەکانى شارى مامۆستایانە کە لە 978 شوقە پێکهاتووە و لەساڵی 2015ەوە دەست بە دروستکردنى پڕۆژەی نیشتەجێکردنی شاری مامۆستایان کراوە‌و بەدوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، قۆناغی یەکەمی 990 شوقەی لەخۆگرتووە کە ساڵی رابردوو تیروپشکی بۆ کرا، هەروەها بەشی دووەمی 978 شوقەیەو بڕیارە لە دوو ساڵدا تەواوبکرێت.

 

503486102019_5.jpg

573486102019_3.jpg

33586102019_2.jpg

93586102019_4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure