ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بڕوانامەى رێزلێنان پێشکەشى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا کرا

6/10/2019 34 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 2019/10/1، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بڕوانامەى رێزلێنانى لەلایەن لقى سلێمانى رێکخراوى خوشکانى ئیسلامى پێبەخشرا.
بڕوانامەکە لەلایەن بەڕێز میدیا ئەحمەد ئەندامى سەرۆکى فراکسیۆنى خزمەت لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە و بە نوێنەرایەتى رێکخراوەکە پێشکەش بە سەرۆکى ئەنجومەن کرا و سوپاس و پێزانیان بۆ هاوکاری و پاڵپشتى سەرۆکى ئەنجومەن بۆ رێکخراوەکە لەبوارى رۆشنبیریدا دەربڕى.
لەبەرامبەردا سەرۆکى ئەنجومەن سوپاسى کردن و هیواى سەرکەوتنى بۆخواستن.

 

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure