ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

یەکەمین کۆنفرانسى ئاشتى جیهانى لە سلێمانى بەڕێوەچوو

30/9/2019 47 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى یەکشەممە 2019/9/29، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە یەکەمین کۆنفرانسى ئاشتى جیهانى کرد.
کۆنفرانسەکە لە شارى سلێمانى بۆ هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتى و ئاینییەکانى کوردستان و بە چاودێرى پەیوەندییەکانى دەرەوە و رێکخراوە دیموکراتییەکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان رێکخرابوو.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا لە وتارێکدا ئاماژەى بەوەدا کە رەخساندنى زەمینەى لەبار بۆ گفتوگۆ لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە و ئاینەجیاوازەکانى کوردستان دەبێتە مایەى نیشتمانێکى ئارام و سەقامگیر بۆ هەموان ، لەگەڵیشیدا هەموو کایەکانى ژیان گەشە دەکەن، لە پێش هەمووشیانەوە بارى ئابورى و خزمەتگوزاری.

 

181563092019_2.jpg

241563092019_3.jpg

311563092019_4.jpg

371563092019_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure