ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پرۆژەى تۆڕى کەلەپورى کلتورى راگەیەندرا

28/9/2019 56 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى شەممە 2019/9/28، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە مەراسیمى کردنەوەى هۆڵەکانى پرۆژەى تۆڕى کەلەپورى کلتورى (سى ئێچ ئێن) و زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى لە باڵەخانەى مۆزەخانەى مێژوویى سەرا کرد.
پرۆژەکە بە دروشمى (ژیاندنەوەى رابردوو، تێگەیشتنى ئێستا ، بونیادنانى داهاتوو) گرنگى بە لایەنى کەلتورى کوردى دەدات و ئامانج لێى دامەزراندنى تۆڕێکى کەلەپورى کەلتوریە بۆ هەرێمى کوردستان لەشارى سلێمانى، کە بە هاوبەشى لەلایەن زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و زانکۆى رێدینگى بەریتانى و زانکۆى لیستەرى بەریتانى بەڕێوەدەبرێت.

 

3758122892019_3.jpg

4558122892019_5.jpg

5358122892019_2.jpg

059122892019_6.jpg

959122892019_1.jpg

2359122892019_7.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure