ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

خەڵاتى رێزلێنان بەخشرایە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى

26/9/2019 125 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى چوارشەممە 2019/9/25، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى خەڵاتى رێزلێنانى لەلایەن یەکێتى عیراق بۆ تیروکەوان پێبەخشرا.
لە مەراسیمى کۆتایى پاڵەوانێتى عەرەبى بۆ تیرو کەوان لەسلێمانى، یەکێتى عیراق بۆ تیروکەوان بە ئامادەبوونى بەڕێز د.ئەحمەد ریاز وەزیرى وەرزش و لاوانى عیراق و راوێژکارى سەرۆک کۆمار، خەڵاتى رێزلێنانى بەخشییە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەپاى هەوڵ و پشتیوانییەکانى بۆ وەرزشوانان.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا سوپاسى یەکێتییەکەى کرد و ئاماژەى بەوەدا کە وەرزش، پەیامى ئاشتى و پێکەوەژیان لە نێوان گەلانى جیهان باشتر دەگەیەنێت و دەبێتە پردى پەیوەندى نێوانیان، هاوکات هیواى سەرکەوتنى بۆ یەکێتییەکە و لایەنە بەشدارەکانى پاڵەوانێتییەکە خواست.

 

649162692019_2.jpg

2649162692019_3.jpg

3249162692019_4.jpg

3849162692019_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure