ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

زەنگى ساڵى نوێى خوێندن لێدرا

21/9/2019 77 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى شەممە 2019/9/21، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە مەراسیمى دەستپێکى خوێندنى ساڵى 2019 - 2020 کرد و یەکەم زەنگى ساڵى نوێى خوێندنى لێدا.
لە مەراسیمەکەدا کە لە قوتابخانەى بریاری شه‌هیدئاسۆ بەڕێوەچوو ، بەڕێز نیاز ئەحمەد سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ لە ئەنجومەنى پارێزگا و بەڕێزان به‌رێوه‌به‌ری گشتی و جێگری بەڕێوەبەرى گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌کان و سه‌رپەرشتیار و یه‌کێتی مامۆستایان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ و به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایان و خوێندکارانی قوتابخانه‌که‌ ئامادەبوون.
لە وتەیەکدا سەرۆکى ئەجومەنى پارێزگاى سلێمانى پیرۆزبایى لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن لە پێناو گەشەدان بە رەوتى پەروەردە و پێگەیاندنى نەوەیەکى نوێى هۆشمەند و زیرەک کە خزمەتى خاک و نیشتمان و کۆمەڵگە بکەن.
هەروەها داواى لە حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستان و بەتایبەتى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ کرد قه‌ره‌بوی گرفت و که‌موکورتیه‌کانی قوتابخانه‌کان و مامۆستایان و خوێندکاران بکەنەوە و پرۆسه‌ی خوێندن به‌رەو قۆناغێکی باشتر و زانستیتر ببەن.
هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌کەدا 4 نه‌مام بۆ رۆحی پاک و بێگه‌ردی جوانەمەرگ (بریارى شەهید ئاسۆ) روێندرا

 

445162192019_8.jpg

555162192019_6.jpg

86162192019_2.jpg

246162192019_3.jpg

326162192019_4.jpg

386162192019_5.jpg

486162192019_7.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure