ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى پارێزگا پێشنیازى هەڵوەشاندنەوەو پێداچوونەوەى گرێبەستى بەئەلکترۆنى کردنى مامەڵەى دادنوسیەکان دەکات

10/9/2019 132 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 2019/9/10، بە سەرۆکایەتى بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و دەستەى سەرۆکایەتى و ئامادەبوونى (26) ئەندام ئەنجومەن کۆبوونەوەى پەنجاوچوارەمینى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو.
سەرەتاى کۆبوونەوەکە بە وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدان دەستیپێکرد و پاشان کۆبوونەوەى پەنجاوچوارەمینى ئەنجومەن دەستیپێکرد.
لەتەوەرى یەکەمى کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر فراوانکردنى سنورى گوندى (بێستان سورى گەورە) لە ناحیەى تانجەرۆ سەر بە قائیمقامیەتى ناوەندى سلێمانى کرا و ئەندامانى ئەنجومەن راى خۆیان لەسەر دەربڕى و پاشان بە دەنگى (28) ئەندام ئەنجومەن لە کۆى (29) بڕیارى لەسەر فراوانکردنى گوندەکە درا.

پاشان بەمیواندارى بەڕێز نوێنەرى فەرمانگەى داواکارى گشتى سلێمانى، بەڕێز بەڕێوەبەرى لێکۆڵینەوەى دەستپاکى لە سلێمانى و بەرێز بەڕێوەبەرى فەرمانگەى دادنوسى پارێزگاى سلێمانى و دەوروبەرى و بەڕێز بەڕێوەبەرى فەرمانگەى دادنوسى بەکرجۆ، بێ ئامادەبوونى نوێنەرى کۆمپانیاى (INFORR)، گفتوگۆ لەسەر گرێبەستى وەزارەتى داد و کۆمپانیاى (INFORR) بۆ بە ئەلکترۆنى کردنى مامەڵەى دادنوسیەکان کرا.
سەرەتا میوانەکان باسیان لە پرۆژەکە و لایەنە یاساییەکەى کرد و پاشان ئەندامانى ئەنجومەن پرسیاریان ئاراستەى میوانەکان کرد و سەرنج و تێبینییەکانیان خستەڕوو.
لە کۆتاییدا بە کۆى دەنگى (26) ئەندامى ئەنجومەن پێشنیاز بۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم و وەزارەتى داد کرا کە گرێبەستەکە هەڵبوەشێتەوە و پاشان پێداچوونەوەى بۆ بکرێت ، هەروەها پرۆژەکە بەشێوازى کێبڕکێ بدرێتە کۆمپانیاکان و بەمەبەستى کەمکردنەوەى نرخ و لەپێناو بەرژەوەندى گشتى هاووڵاتیان.

 

4143101092019_2.jpg

5143101092019_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure