ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

حەوت کۆمپانیا قوتابخانەیەک لە بازیان دروست دەکەن

27/8/2019 59 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى دووشەممە به‌ سه‌رپه‌شتی بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و ئاماده‌بونی به‌رێزان رێبوار ئەحمەد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن و به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیان و (٧) کۆمپانیای خاوه‌ن کارگه‌ له‌ بازیان کۆبوونەوەیەک لە هۆڵى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى پارێزگا بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا هەر حەوت کۆمپانیاکە به‌ هاوکاری ئاره‌زومه‌ندانه‌ و له‌ دڵسۆزیان بۆ سنوره‌که بودجه‌ی پێویستیان به‌خشی بۆ دروستکردنی قوتابخانه‌یه‌کی (١٢) پۆلی له‌گه‌ڕه‌کی ئازادی له‌ ناوه‌ندی ناحیه‌ی بازیان و دابەشکارییەکەش بەپێى تواناى بەرهەمهێنان لەنێوان کۆمپانیاکاندا دەستنیشان کرا.
بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ سوپاس و ده‌سخۆشی لێکردن و هیواى خواست نمونه‌یان زۆر بێت.
کۆمپانیاکانیش بریتین لە:

کۆمپانیای ماس
کۆمپانیای لاڤارج
کۆمپانیای ده‌لتا
کۆمپانیای گاسن
کۆمپانیای رۆیاڵ کان
کۆمپانیای گرین عێراق
کۆمپانیای مۆندیکاسۆ

 

 

 

4331172782019_2.jpg

5131172782019_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure