ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

هەوڵ بۆکردنەوەى گەشتى راستەوخۆى فڕۆکەوانى هەرێم - بەریتانیا دەدرێت

25/8/2019 73 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەکشەممە ٢٠١٩/٨/٢٥ ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی سکرتێری ئەنجومەن و سەرۆک و نوێنەری فراکسیۆنەکانی ئەنجومەن ، پێشوازی لە بەڕێز کاروان جەمال تاھیر نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە بەریتانیا کرد.
لە دیدارەکەدا نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە بەریتانیا ، کورتەیەکی لەبارەی کارە دبلۆماسییەکانی نێوان ھەردوو وڵات باسکرد و ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەیەکى زۆر کۆمپانیای بەریتانی لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن و ھەوڵ دەدەن زیاتری بکەن.
ھەروەھا لەرێگەى بەڕێزیانەوە ھەوڵێک ھەیە بۆ کردنەوەی ھێڵی ڕاستەوخۆی فڕۆکەوانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا و بڕیارە وەفدێکی ئەو وڵاتە سەردانی ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی بکات.
ئەوەشیخستەڕوو کە گرنگى زۆر دەدەن بە پەیوەندى کەلتورى نێوان هەردوو وڵات و بۆ ئەو مەبەستەش بەنیازن ساڵانە فێستیڤاڵ و پێشانگاى شێوەکارى کوردى لە بەریتانیا رێکبخەن.
لەبەرامبەردا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا دەستخۆشى لە هەوڵەکانیان کرد بۆ بەرەوپێش بردنی ئەو پەیوەندییانە و ھێنانی وەبەرھێنەرانی بەریتانیا بۆ ھەرێم و بەتایبەت سلێمانی و هاوکات پتەوکردنى پەیوەندییە کەلتورییەکان.

 

12992582019_2.jpg

82992582019_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure