ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

دیدارى بەرپرسان لەگەڵ گەنجان لە سلێمانى بەڕێوەچوو

25/8/2019 167 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى شەممە 2019/8/24، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بە ئامادەبوونى بەڕێزان نوێنه‌ری رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاوکاری عێراق (یۆنامی) و  ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری کوردستان و پارێزگارى سلێمانى و سه‌رۆکی لیژنه‌ی رۆشنبیری له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ، بەشدارى لە دیدارى بەرپرسان لەگەڵ گەنجان کرد کە لەلایەن کۆمه‌ڵه‌ی هیوای عێرا‌قی رێکخرابوو.

مەبەست لە دیدارەکە به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی نێوان گه‌نجان و به‌رپرسان بوو له‌باره‌ی کێشه‌ و گرفته‌کان و به‌شداریان له‌ده‌سه‌ڵات، هەروەها کاروبارەکانى حکومه‌تی خۆجێی سلێمانی و پرسى ژینگه‌ و دابینکرنى هه‌لی کار و گرفتە کۆمەڵایەتییەکانى گەنجان و دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ک به‌نایاسایی تەوەرەکانى ترى دیارەکە بوون.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا بە ناوى ئەنجومەنەکەوە به‌ڵێنی پشتیوانی راگه‌یاند بۆ سه‌رنج و تێبینییەکان و ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌داهاتودا ئاراسته‌ى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ده‌کرێن به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێز پارێزگاری سلێمانی.

 

162272582019_2.jpg

352272582019_3.jpg

442272582019_4.jpg

522272582019_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure