ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

کۆمەڵەى پیشەوەرانى چاکسازى ئۆتۆمبێل داواى خزمەتگوزاری دەکەن

21/8/2019 161 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى چوارشەممە 2019/8/21، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پێشوازى لە کۆمەڵەى پیشەوەران چاکسازى ئۆتۆمبێل لە سلێمانى کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کۆمەڵەکە داوایان لەسەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا کرد هاوکارییان بکات بۆ گفتوگۆ و بەدواداچوون لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و چارەسەرى کێشە و گرفتەکانیان، بەتایبەت دابینکردنى خزمەتگوزاری بۆ ناوچەى پیشەسازى 2ى هوانە - کەرتى 5.
لەبەرامبەردا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەڵێنى بەدواداچوون و پشتگیریى پێدان بۆ جێبەجێ کردنى داواکارییەکانیان.

 

 

 

 

 

5723182182019_3.jpg

524182182019_2copy.jpg

1224182182019_Untitled-1 copy.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure