ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پیرۆزبایى جەژنى قوربان دەکات
9/8/2019
|
163 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە پیرۆزبایى جەژنى قوربان ئاراستەى خانەوادە و کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان و هێزەکانى پێشمەرگە و هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ و فەرمانبەران و دامودەزگاکان و دانیشتوانى پارێزگاى سلێمانى دەکەین.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەى خێروخۆشى و دەستپێکردنەوە و بەردەوامیدان بە پرۆژەکانى خزمەتگوزرایى و حکومەتى هەرێمیش هەوڵەکانى زیاتر بکات بۆ خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتیان و بە گەڕخستنەوەى کاروانى ئاوەدانى.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى