ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى پارێزگا میواندارى بەڕێوەبەرایەتییەکانى باجى سلێمانى دەکات

7/8/2019 105 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى چوارشەممە 2019/8/7، لەسەر بڕیارى ئەنجومەنى پارێزگا میواندارى بەڕێزان بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیەکانى باجى سلێمانى لەئەنجومەنى پارێزگا کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو سەردانەى ژمارەیەک لەئەندامانى ئەنجومەن کرا بۆ بەڕێوەبەرایەتى باج و خانوبەرە لە سلێمانى کە کەمتەرخەمییەک لە پێشوازى کردنیاندا ئەنجامدرا بوو ، هەروەها چەند پەیجێکى فەیسبوک و سایت بەجۆرێکى تر هەواڵەکەیان بڵاوکردبویەوە.
جەخت لەوەکرایەوە کە هیچ ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى سەبارەت بە بەهەدەردانى سامانى گشتى لێداوانى نەداوە، بۆیە رایدەگەیەنین کە هەماهەنگى و پەیوەندى زیاتر لەنێوان ئەنجومەن و ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە زیاتربکرێن و ئەوانیش روونکردنەوەى پێویستیان لەو بارەیەوەدا.
تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسیارى ئەندامانى ئەنجومەن سەبارەت بە سکاڵاى هاووڵاتیان.

 

 

 

5721782019_2.jpg

12721782019_3.jpg

18721782019_4.jpg

25721782019_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure