ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پرۆژەى خێزانى جێگرەوە بەرزدەنرخێنێت
7/8/2019
|
285 جار خوێندراوەتەوە |
|
رۆژى دووشەممە 2019/8/5، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە مەراسیمێکى تایبەت بە (سەرکەوتنى قۆناغى یەکەمى پرۆژەى خێزانى جێگرەوە) کرد کە پرۆژەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى سەر بەوەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتییە.
لە مەراسیمەکەدا کە پارێزگارى سلێمانیش ئامادەى بوو، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا ، بە ناوى ئەنجومەنەوە پیرۆزبایی لەسەرکەوتنى پرۆژەکە کرد کە بە هاوکارى رێکخراوى یونسێف و رێکخراوى ستێپ ئەنجامدراوە و هەروەها دەستخۆشى لە وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى و بەتایبەتى بەڕێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى کرد.
هەروەها پشتیوانى ئەنجومەنى پارێزگاى بۆ پرۆژەکە و بەرێوەبەرایەتییەکە راگەیاند و ئاماژەى بەوەدا کە بەپێى یاساى ژمارە 3ى ساڵى 2009، بەڕێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى پێویستى بە هەر پێشنیار و راسپاردەیەک هەبێت ، ئەنجومەنى پارێزگا ئامادەیە بۆ بڕیاردان لەسەر.


