ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرکونسوڵى نوێى ئێران لە سلێمانى سەردانى ئەنجومەنى پارێزگا دەکات

31/7/2019 105 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى چوارشەممە 2019/7/31، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبوونى سکرتێرى ئەنجومەن و سەرۆک و نوێنەرى فراکسیۆنەکانى ئەنجومەنى پارێزگا، پێشوازى لە بەڕێز (ئاغاى مەهدى شوشتەرى) سەرکونسوڵى نوێى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە سلێمانى کرد.
سەرەتا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا بەخێرهاتنى سەرکونسوڵى نوێى کرد و پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لێکرد و پشتیوانى ئەنجومەنى پارێزگاى پێڕاگەیاند، هەروەها هیواى خواست لەکارەکانیدا سەرکەوتوو بێت و رۆڵى هەبێت لە پتەوترکردنى پەیوەندییەکانى هەردوولا و بەشدارى کردنیان لەگەشەپێدانى سێکتەرە جیاوازەکان لە هەرێمى کوردستان و سنورى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى.
لە بەرامبەردا ئاغاى شوشتەرى سەرکونسوڵى نوێى ئێران لە سلێمانى ، خۆشحاڵى بەسەردانەکە دەربڕى ئاماژەى بە پتەویى پەیوەندییەکانى ئێران و هەرێمى کوردستان و بەتایبەت سلێمانى کرد.
هەروەها خواستى کۆمارى ئیسلامى ئێرانى بۆ پەرەپێدانى پەیوەندی ئابورى و کەلتورییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان خستەڕوو.

 

 

 

922183172019_5.jpg

2222183172019_3.jpg

2922183172019_4.jpg

3722183172019_6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure