ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پرۆژەى کارگه‌ی ریسایکلینی تانجه‌رۆ تاووتوێ کرا

31/7/2019 122 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 2019/7/30، له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک بەسەرپەرشتى بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا بە ئامادەبوونى بەڕێز پارێزگارى سلێمانى و به‌رێوه‌به‌ری گشتی وەربه‌رهێنان و نوێنه‌رایه‌تی کۆمپانیای لاڤارج بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکە تاووتوێى پرۆژەى کارگه‌ی ریسایکلینی تانجه‌رۆ کرا و هاورابون لەسەر ئەوەى کە به‌هاوکاری و پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ ، بە خێرایى ئاماده‌کاری بکرێت بۆ خێراکردنی کارکردن له‌ دروستکردنى کارگه‌ی ریسایکلینی تانجه‌رۆ ، لە پێناو فەراهەمکردنى که‌شوهه‌وایه‌کی ته‌ندروست و له‌ناوبردنی مادده‌ زیانبه‌خشه‌کان و خۆڵ و خاشاکی سلێمانی به‌ رێگایه‌کی زانستی له‌رێگای ئه‌م کارگه‌یه‌وه‌ و دواجار پاراستنى ژینگە.

 

563883172019_2.jpg

13983172019_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure