سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى: رۆڵى بنکەى ژین مێژوییە
31/7/2019
|
147 جار خوێندراوەتەوە |
|
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رۆڵى بنکەى ژین بە گرنگ وەسفدەکات و بەڵێنى پشتیوانییان پێدەدات
رۆژى دووشەممە 2019/7/29 ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى سەردانى بنکەى ژینى لە شارى سلێمانى کرد.
لەلایەن هەردوو بەڕێزان نوسەران و رۆشنبیر رەفیق ساڵح و سدیق ساڵح پێشوازى کرا و لەگەڵ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى بنکەکەدا گفتوگۆیان لەسەر ئەو کتێب و دەستنوس و بەڵگەنامە مێژویى و ديوان و بەرهەمە دانسقانە کرد کە لەماوەى ساڵانى رابردوودا لەبنکەى ژین کۆکراونەتەوە و پارێزراون و لە ناوخۆ و وڵاتانى دراوسێ و عەرەبى و جیهانەوە هێنراونەتەوە بۆ هەرێمى کوردستان.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دەستخۆشى و سوپاسى هەوڵ و ماندووبوونى بەڕێزان رەفیق ساڵح و سدیق ساڵح و هاوکارەکانیانى کرد رۆڵیانى بە گرنگ و دڵسۆزانە وەسفکرد ، چونکە ئەرکێکى گەورە و پیرۆزیان خستۆتە ئەستۆى خۆیان لە کۆکردنەوەى بەڵگەنامەى وێنە و دەنگ و ڤیدیۆ و دەستنوسى مێژوویى گەلى کورد و بەڵگەنامە دەگمەنەکان لەبارەى سهرکرده و سیاسیی وشاعیر و نوسەر و مێژونووس و حوکمرانهکانی رابردوو ، هەروەها پاراستن و ئەرشیفکردنیان.
هاوکات سهرۆکی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی بهلێنی هاوکاری و پشتیوانی پێدان.





