ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پشتیوانى پرۆژە ژینگەپارێزییەکان دەکات

31/7/2019 79 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى یەکشەممە 2019/7/28 ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى به‌ یاوه‌ری به‌رێزان پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆکی لیژنه‌ی شاره‌وانی ئه‌نجومه‌ن و به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌کان و قائمقامی چەمچه‌ماڵ و سه‌رۆکی یه‌که‌ی ئیداری ناحیه‌کان و سه‌رۆکی شاره‌وانییه‌کانی هاوبه‌ش له‌پرۆژه‌که‌ ، شوێنی ئاماده‌کردنی (کارگه‌ی ریسایکلین و لاند فێڵی ته‌ندروست )یان بەسەرکردەوە.
لەو بەسەر کردنەوەیەدا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ئاماژەى بە گرنگى ئەو پرۆژەیە و رۆڵى لە پاراستنى ژینگە و رزگاربوون لە پاشماوە زیانبەخشەکان کرد و پشتیوانى ئەنجومەنى پارێزگاى بۆ پرۆژەکە راگەیاند.

پرۆژەکە دەکەوێتە سنوری چه‌مچه‌ماڵ - ناحیه‌ی تەکیه‌ی کاکه‌مه‌ندەوە که زۆنی دوکان و بازیانیش ده‌گرێته‌وه‌‌ له‌رۆژی 2019/1/2 ەوە دەستکراوە بەکارکردن تیایدا و بەپێى پرۆژەکە دەبێت له‌ماوه‌ی (٢٤) مانگدا ته‌واو بێت .
پرۆژەکە ژینگه‌ی ناوچه‌که‌ له‌ پیسبوون‌ ده‌پارێزێت و هه‌لی کار دەڕەخسێنێت و لەلایەن کۆمپانیای شکار و له‌رێگای کۆمپانیایه‌کی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ جێبه‌جێی دەکرێت.

 

 

56083172019_2.jpg

4183172019_3.jpg

15183172019_1.jpg

22183172019_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure