ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى تەندروستى بەڕێوەچوو

23/7/2019 213 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 2019/7/23، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى تەندروستى و زانستە پزشکییەکان لە هۆڵى کۆنفرانسى نەخۆشخانەى فاروقى پزیشکى کرد.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا دەستخۆشى لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى کرد کە ئەم دەستپێشخەرییە زانستییەیان ئەنجامداوە و رۆڵی چالاکیان لەکارى ئەکادیمى و پێشخستنى رەوتى زانست لە هەرێمى کوردستان هەیە.
کۆنفرانسەکە بەسەرپەرشتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و بە بەشدارى نوێنەرایەتى پزیشکى ناوخۆیى ، ئەمریکى ، بەریتانى هندى مالیزى و ئێرانى بەڕێوەچوو.
هەروەها لەو کۆنفرانسە بەدروشمى بەرەو توێژینەوەى پزیشکى پێشکەوتوو، 44 توێژینەوە پێشکەش دەکرێن.

 

5929222372019_2.jpg

830222372019_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure