ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى پارێزگا راسپاردەى بۆ چارەسەرى پێوەرى ئاوى ماڵان دا

23/7/2019 311 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى دووشەممە 2019/7/22، بە سەرپەرشتى بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پاێزگاى سلێمانى و ئامادەبوونی بەڕێزانی سه‌رۆکایه‌تی و لیژنەی شارەوانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن و بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و قایمقامی چەمچەماڵ و بەرپرسی گرێبەستەکانی وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەر و ئاوی سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیان و سنووری چەمچەماڵ و سەیدسادق و قەڵادزێ کۆبوونەوەیەک لەسەر پێوەرى ئاوى ماڵان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە زیاتر لە ( ٤ ) کاتژمێری خایاند چارەسەرى گونجاو بۆ تەواوى گرفتەکانى دانانى پێوەرى ئاو دانران و بۆ وەڵامدانەوەى رەخنە و تێبینییەکانى هەر هاووڵاتییەک کە پارەى زیادەى بۆ بێتەوە لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى ئاو دروستکراوە بۆ چارەسەرى کێشەکان.
هەروەها لەسەر داواکاری و ڕەخنە و سەرنج و تێبینییەکانی هاووڵاتیان و ئەنجَومەن سەبارەت بە هەڵە خوێندنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان گەیشتینە ئەم ڕاسپاردانە:-
1-بەستنی پێوەری ئاو تا 1ی 9ی 2019 درێژکرایەوە و گرفتەکانی چارەسەر دەکرێن و پێوەرە تێکچووەکانیش بگۆڕدرێن.
2- لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەت هەوڵی زیادکردنی کاتی پێدانی ئاو بەهاووڵاتیان بدەن بەتایبەت لەو شوێنانەی کێشەی کەمی ئاویان هەیە.
3-تایبەت بەوەرگرتنی نرخی ئاو ڕەچاوی شێوازی پلە بەندی - تەساعودی بکرێت کە لەپێشتردا نرخی دواجار دەخوێندرایەوە.
4- لایەنە پەیوەندیدارەکان دڵنیایی بدەنە هاوبەشەکانی ئاو کە پارەی پێشەکی وەرگیراو لەجیاتی پێوەرەکە مانگانە لەکرێی ئاو بدرێتەوە هاووڵاتیان.
5- گۆڕانکاری لەجۆری کاغەزو ناوەڕۆکی پسوڵەی پارە وەرگرتن بکرێت، بۆئەوەی هاووڵاتیان بزانن چیان بۆ گەڕاوەتەوەو کاتەکەشی تێدابێت.
6- پێویستە لەسەر کۆمپانیاکان بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرەکانى ئاو کەسانی شارەزا بۆ کۆکردنەوەی داهات دابنێن نەک خەڵکانێک نەزانن پێوەرەکان بخوێننەوە.

 

4718222372019_2.jpg

5518222372019_3.jpg

119222372019_4.jpg

1119222372019_5.jpg

1719222372019_6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure