ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

خەڵاتى رێزلێنان بەخشرایە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى

16/7/2019 136 جار خوێندراوەتەوە

دەزگاى نیشتمانى بۆ پێگەیاندن و پەروەردە، خەڵاتى رێزلێنانى بەخشییە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا.
رۆژى دووشەممە 2019/7/15، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پێشوازى لە سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى دەزگاى نیشتمانى بۆ پێگەیاندن و پەروەردە کرد.
بەڕێز پرۆفیسۆر د.محەمەد مەحوى سوپاسى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کرد بۆ ئەو پشتیوانى و هەماهەنگى و هاوکارییەى پێشکەشى دەزگاکەى کردووە و بە هەماهەنگى لەگەڵ لیژنەى پەروەردەى ئەنجومەن.
پاشان خەڵاتى رێزلێنان بەخشرایە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا، لەبەرامبەردا سەرۆکى ئەنجومەن سوپاسى کردن و پشتیوانى بۆ دەزگاکە دووپاتکردەوە.
دەزگاى نیشتمانى بۆ پێگەیاندن و پەروەردە بۆ دانان و پوختەکردن و پێشخستنى پرۆگرامەکانى خوێندنە لە دایەنگەوە تا پۆلى دوانزەى ئامادەیى و بەکارهێنانى تەکنەلۆژیاى پەروەردەیى بۆ وتنەوەى وانەکان بە شێوازى نوێ .

 

289151672019_2.jpg

339151672019_3.jpg

399151672019_4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure