ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجامى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکان و پەرلەمان خرایەڕوو

7/7/2019 134 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى یەکشەممە 2019/7/7، بەسەرپەرشتى بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و ئامادەبوونى جێگر و سکرتێرى ئەنجومەن کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان و سەرۆکى لیژنەکان و ئەندامانى ئەنجومەن لەهۆڵى کۆبوونەوەکان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئەنجامى کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم لەگەڵ سەرۆکایەتى پەرلەمان و لیژنە پەیوەندیدارەکان، لەوبارەیەوە بەڕێز سەرۆکى ئەنجومەن باسى لە کۆبونەوەکە کرد و وتى: پێویستە هەوڵەکانمان چڕبکەینەوە بۆ هەموارکردنەوەى یاساى ژمارە 3ى ساڵى 2009 ، هەروەها شێوازى کارکردن و کاروچالاکییەکانمان تا لە داهاتوودا بتوانین بەپێى سیستمى لامەرکەزى خزمەتى زیاتر و باشتر بە کۆمەڵانى خەڵک بگەیەنین،
پاشان ئەندامانى ئەنجومەن سەرنج و تێبینییەکانیان خستەڕوو.

 

 

 

36810772019_2.jpg

42810772019_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure