ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بۆ چارەسەرى کێشەکەیان سوپاسى ئەنجومەنى پارێزگا دەکەن

4/7/2019 15 جار خوێندراوەتەوە

شۆفێرانى مەرزى سەیران بەن لەبەرامبەر چارەسەرکردنى کێشەیەکیان ، سوپاسى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دەکەن.
رۆژى چوارشەممە 2019/7/3، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ، پێشوازى لە نوێنەرانى زیاتر لە 400 شۆفێرى بارهەڵگرى مەرزى سەیران بەن کرد.
نوێنەرى شۆفێرەکان، سوپاسى سەرۆکى ئەنجومەن و ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییان کرد بۆ چارەسەر کردنى کێشەکەیان و رۆڵی ئەنجومەنى پارێزگایان بەرزنرخاندن .
لەماوەى رابردوودا بەسەرپەرشتى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا، لیژنەى خزمەتگوزارى شارەوانییەکان و گواستنەوە و گەیاندنى ئەنجومەن کۆبوونەوە و بەدواداچوونى بۆ کێشەى 400 شۆفێرى مەرزى سەیران بەن کرد و توانیان بەهاوکارى و ئامادەبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەت چارەسەرى بکەن.

 

 

 

483213472019_2.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure