سەرۆکایەتى پەرلەمان و سەرۆکایەتى ئەنجومەنى پارێزگاکان کۆبوونەوە
2/7/2019
|
164 جار خوێندراوەتەوە |
|
سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکایەتى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم دوو تەوەرى تایبەت بە ئەنجومەنەکانیان تاووتوێ کرد.
رۆژى سێشەممە 2019/7/2 ، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان و ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانی هه‌رێم لەهۆڵى پرۆتۆکۆڵی کۆبونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان ، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نه‌کان کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر :
١-هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای ژماره(٣)ی ساڵی ٢٠٠٩ ی پارێزگاکانی هه‌رێم و یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان به قۆناغ.
٢-چاره‌سه‌رکردنی چاره‌نووسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان که ماوه‌ی یاساییان ته‌واو بووه.
وەک ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەڕێز سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا و سکرتێرى ئەنجومەن ئامادەى کۆبوونەوەکە بوون، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى سوپاسى سەرۆکایەتى په‌رله‌مانى کرد که له ماوه‌یه‌کی که‌مدا بڕیاری کۆبونەوەکەیان دا و سه‌رنج و تێبینییه‌کانیان خستەڕوو لەلایەن سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە به‌هه‌ند وەرگیران.
دواى کۆبوونەوەکە به‌رێزان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆکی کۆبونه‌وه‌که‌یان روونکرده‌وه




