ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

رێزو وەفا بۆ نیو سەدە خزمەت

2/7/2019 20 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى دووشەممە 2019/7/1، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە مەراسیمێکى لقى سلێمانى سەندیکاى تەندروستى کرد ، بۆ رێزلێنان لە 117 پزیشک و فەرمانبەر و کارمەندى تەندروستى کە نزیکەى نیوسەدەیە خزمەتیان لە بوارى تەندروستیدا کردووە.
لە مەراسمەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە ئەم رێزلێنانە لەپاى خانەنشین بونی ئەو پزیشک و کارمەندانەى تەندروستییە تا لەبەرامبەر خزمەتى زۆریان بە کەرتى تەندروستى لە سلێمانى، رێز و وەفایان بۆ دووپات بکرێتەوە.
داواش لە حکومەتى هەرێمى کوردستان کرا، رێزیان لێبگرێت و شایستە داراییەکانیان بۆ دابین بکات.

 

 

 

44517272019_2.jpg

54517272019_3.jpg

0527272019_4.jpg

9527272019_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure