ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا: سلێمانى لانکەى پێگەیاندنى پێشڕەوەکانى کۆمەڵگەیە

1/7/2019 111 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى دووشەممە 2019/7/1، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە مەراسیمى خەڵاتکردنى خوێندکارە یەکەمەکانى کۆلێژەکانى یونایتد سانیس لە سلێمانى کرد.
لە وتارێکدا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا ، پیرۆزبایى لە مامۆستا و خوێندکار و خانەوادەکانیان کرد و هیواى خواست لە قۆناغەکانى تری ژیاندا هەر سەرکەوتوو بن.
هەروەها ئاماژەى بەوەدا کە بەدرێژایى مێژوو، سلێمانى پێشەنگى رەوتى گەشە و پێشکەوتن و مەڵبەندى پێگەیاندنى سەدان سەرکردە و تێکۆشەر و شاعیرو ئەدیب و کەسانى پێشڕەوى کۆمەڵایەتى بووە.
هاوکات دەستخۆشى لە کەرتى تایبەت کرد کە شانبەشانى کەرتى گشتى ، گەشەیان بە بوارى پەروەردە داوە و تەئکیدى کردەوە کە حکومەت و کەرتى تایبەت بەردەوام پێویستیان بە یەکتر هەیە.
لە کۆتاییدا سەرۆکى ئەنجومەن ، خەڵاتى بەسەر خوێندکارە یەکەم و دووەم و سێیەمەکاندا دابەشکرد.

 

 

 

 

95512172019_2.jpg

165512172019_3.jpg

235512172019_4.jpg

295512172019_5.jpg

355512172019_6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure