ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

خەڵاتى رێزلێنانى کونسوڵخانەى هندستان بەخشرایە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا

28/6/2019 56 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى هەینى 2019/6/28 ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بە ئامادەبوونى پارێزگار و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەن، بەشدارى لە مەراسیم و راهێنانى کونسوڵى وڵاتى هندستان لە پێنجەمین ساڵڕۆژى یۆگاى جیهانى کرد کە بە هاوکارى رێکخراوى هاوبەندى نێودەوڵەتى بۆ بەها مرۆڤایەتییەکان لە سلێمانى بەڕێوەچوو.
کونسوڵى هندستان لە هەرێم، خەڵاتى رێزلێنانى بەخشیە بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا، لە پاى هاوکارى و هەماهەنگى ئەنجومەن بۆ کونسوڵخانەى هندستان، لە بەرامبەردا سەرۆکى ئەنجومەن دووبارە بەڵێنى هەموو پشتیوانییەکى پێدان.

 

 

 

517142862019_2.jpg

78142862019_3.jpg

138142862019_4.jpg

218142862019_5.jpg

288142862019_6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure