ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەزمونى ئیتاڵیا بۆ سلێمانى دەگوازرێتەوە

26/6/2019 72 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى چوارشەممە 2019/6/26 بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبونى لیژنەى پەیوەندییەکانى ئەنجومەن، پێشوازى لە بەڕێز ئەنتۆنیۆ راگۆنیست سەرۆکى رێکخراوى نیشتمانى شارەوانییەکانى ئیتاڵیا و رۆبیرتا رودریکویز نوێنەرى رێکخراوى هەمەهانگى نێودەوڵەتى (upp) و وەفدێکى هاوڕێى کرد.
سەرەتا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا بەخێرهاتنى کردن و پشتیوانى ئەنجومەنى پارێزگاى بۆ کارو پرۆژەکانیان لە سلێمانى دووپاتکردەوە و سوپاسى کرد کە دەیانەوێت ئەزموونى ئیتاڵیا بۆ سلێمانى بگوازنەوە.
سەرۆکى رێکخراوى نیشتمانى شارەوانییەکانى ئیتاڵیا خۆشحاڵى دەربڕى کە بۆ جارى دووەمە سەردانى سلێمانی دەکات و دەستخۆشییان هەبوو بۆ پشتیوانى و رێنوێنییەکانى ئەنجومەنى پارێزگا و وتى: پێشتر لە رێگەى ئەنجومەنى پارێزگاوە پرۆژەی بچوکیان لەسنورى پارێزگاى سلێمانى جێبەجێ کردووە و بەڵێنیاندا بەردەوام بن و بەشێک لە ئەزمونى ئیداریى ئیتاڵیا بگوازنەوە بۆ هەرێمى کوردستان
پاشان لۆگۆى رێکخراوەکە پێشکەش بە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کرا.
رێکخراوى نیشتمانى شارەوانییەکانى ئیتاڵیا دامەزراوەیەکى گشتییە و لەساڵى 1901 دروست بووە و 8 هەزار شارەوانی ئیتاڵیا تیایدا ئەندامن و لەلایەن حکومەتى ئەو وڵاتەوە دانى پێدانراوە و لەسەر ئاستى نێدەوڵەتى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتەکانى دەرەوەى وڵاتان هەیە.

 

 

 

5117152662019_2.jpg

418152662019_5.jpg

1918152662019_3.jpg

3118152662019_4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure