ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتییەک دوو بڕوانامەی نێودەوڵەتی وەرگرت

26/6/2019 171 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦/٦/٢٠١٩، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، بەشداری لە مەراسیمی وەرگرتنی بڕوانامەکانی نێودەوڵەتی (iso 17025- 2017) و (iso 9001 - 2015) لەلایەن تاقیگەی بیناسازی سلێمانی و تاقیگە کێڵگەییەکان و ھەردوو لقی ھەڵەبجە و رانیە و فراوانکردنی سیستمی ئەلکترۆنی تاقیگەکان کرد.
لە مەراسیمەکەدا، کە بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن و پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومیی بەشداربوون، ئاماژە بە گرنگی وەرگرتنی ئەو بڕوانامە نێودەوڵەتییە کرا ، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی پشکنین بۆ کەرەستەکانی بیناسازی و زانینی کوالیتییان و ئاگاداربوونی بەردەوام لە پێشکەوتنەکانی ئەو بوارە و ھەروەھا بەرزکردنەوە ئاستی کارگێڕیی.
ھەروەھا تەئکید کرایەوە کە ئەنجامی پشکنینەکانیان ٩٩٪‏ راست دروستن.

تاقیگەی بیناسازی سلێمانی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردنی حکومەتی ھەرێمە.

 

 

 

453192662019_4.jpg

563192662019_2.jpg

93292662019_3.jpg

203292662019_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure