ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

فێستیڤاڵى کورتە فیلم لەسەر کەمینەکان بەڕێوەچوو

25/6/2019 61 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى دووشەممە 2019/6/24 بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بەشدارى لە فێستیڤاڵى کورتە فیلم لەسەر کەمینەکان و مافەکانى مرۆڤ لە عیراق کرد.
لە وتارێکدا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ، ئاماژەى بەپێکەوەژیانى ئاشتیانە لە هەرێمى کوردستان و بە تایبەت سلێمانى کرد و بەیەکێک لە شانازییەکانى کوردى دانا کە بەدرێژایى مێژوو هەموو نەتەوە و کەمینەکان و تەنانەت پەنابەرانیش لەسایەى بەخشندەیى کۆمەڵگەى کوردیدا، مافەکانیان پارێزراو بووە.
فێستیڤاڵى کورتە فیلم لەسەر کەمینەکان و مافەکانى مرۆڤ لە عیراق ، لەلایەن ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە یۆنامى بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى خاوێن، دۆستى ژینگە، لە کۆمەڵگەى چاودێرى کۆمەڵایەتى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى بەڕێوەچوو.

 

 

 

54382562019_2.jpg

2482562019_3.jpg

8482562019_4.jpg

15482562019_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure