ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

وۆرک شۆپێک لەسەر لامەرکەزیەت بەڕێوەچوو

19/6/2019 173 جار خوێندراوەتەوە

بە هەماهەنگى لەگەڵ ئەنجومەنى پارێزگا، نوسینگەى سلێمانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق وۆرک شۆپێک لەسەر (ئەزمونى گواستنەوەى دەسەڵاتەکان و لامەرکەزیەتى کارگێڕیى) ئەنجام دەدات.
رۆژى چوارشەممە 19/6/2019 ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بە ئامادەبوونى د.بەهار مەحمود ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگا و نوێنەرى بەشێک لە رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى، سەپەرشتى بەشێک لە وۆرک شۆپەکەى کرد.
لە سەرەتادا وێڕاى بەخێرهێنانى میوانەکان ، روونکردنەوەیەکى لەسەر یاساى ژمارە 3ى ساڵى 2009 و گواستنەوە و دابەزاندنى دەسەڵاتەکان و لامەرکەزی کارگێڕى کرد.
پاشان بەردەوامى بە وۆرک شۆپەکە درا و سەرنج و تێبینییەکان لەوبارەیەوە خرانەڕوو.

 

 

 

4928191962019_2.jpg

5628191962019_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure