ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

قۆناغى دووەمى نۆژەنکردنەوەى بارەگاى شێخ مەحمود دەست پێدەکات

18/6/2019 182 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 18/6/2019 بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بەیاوەرى بەڕێزان شێخ سالارى حەفید و کەیفى مستەفا عەلى بەڕێوەبەرى گشتى شوێنەوارى کوردستان بەوەکالەت و هاشم حەمە عەبدوڵا بەڕێوەبەرى مۆزەخانەى سلێمانى و بەڕێز ئەکرەمى ماڵى سۆفى کەریم، سەردانى بارەگاى حوکمڕانیى شێخ مەحمود نەمری کرد، کە ئێستا پێویستى بە دەستپێکردنى قۆناغى دووەمى نۆژەنکردنەوە هەیە.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە گرنگیزانى زووبەزوو قۆناغى دووەم دەست پێبکات و دواى گفتوگۆ و بەدواداچوون بەڵێنى لە بەڕێوەبەرى مۆزەخانە و بەڕێوەبەرى گشتى گەشتوگوزار وەرگرت کە هاوکار بن بۆ دابین کردنى بودجە بۆ ئەو پرۆژەیە.

 

3110221862019_1.jpg

5110221862019_3.jpg

311221862019_4.jpg

1511221862019_5.jpg

2411221862019_6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure