ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

باڵیۆزى هندستان لە عیراق لەسەر داواى ئەنجومەن سەردانى سلێمانى کرد

17/6/2019 92 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى دووشەممە 17/6/2019 بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بە ئامادەبوونى سکرتێر و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەن، پێشوازى لە برادیب سینگ راج بوروهیس باڵیۆزى هندستان لە عیراق و جاندرامولى کومار کیرن کونسوڵى گشتى هندستان لە هەرێمى کورستان کرد کەلەسەر بانگهێشت و داواکارى ئەنجومەنى پارێزگا هاتوونەتە سلێمانى.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا بەخێرهاتنى وەفدى میوانى کرد و خۆشحاڵى دەربڕى بە سەردانەکەیان.
باڵیۆزى هندستان ئاماژەى بەوەدا کە لەگەڵ یەکەم بەرکەوتنت لەگەڵ سلێمانى هەست بە رۆشنبیریى و ئازادیى و زیندویى کلتورەکەى دەکەیت و وا هەست دەکەیت بەشێکە لە ئەوروپا.
وتیشى: ئەم شارە پێویستى زیاترى بە ناساندن هەیە و پێشنیاز دەکەم کارى زیاترى بۆ بکرێت.
ئاماژەى بەوەشدا کە بەنیازن پێشانگایەکى تایبەت بە مەهاتما غاندى بکەنەوە و گروپێکى هونەریى - کەلتوریش بهێننە سلێمانى.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا سەبارەت بە دیموکراسى و ئازادى رادەبڕین لە سلێمانى نمونەى سەکۆى ئازادى سەرۆک مام جەلالى بۆ وەفدى میوان باسکرد.
وتیشى: پێشنیازەکەتان لەبارەى ناساندنى زیاترى سلێمانى بە هەند وەردەگرین و داواى لە باڵیۆز و کونسوڵ کرد، لە سێکتەرەکانى تەندروستى و بازرگانى و کەلتور و شوێنەوار هەماهەنگى دروست بکەن و پەیوەندییە تەندروستییەکانى نێوان هەردوولا ببنە پەیوەندی فەرمى لەنێوان حکومەت و کەرتى تایبەتى هەردوو وڵات.
لە کۆتایدا هەردوولا لەسەر بەردەوامى پەیوەندییەکان رێککەوتن.

 

 

 

739131762019_1.jpg

2639131762019_8.jpg

 

040131762019_3.jpg

1640131762019_4.jpg

2540131762019_2.jpg

1643131762019_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure