ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

حزبى شیوعى: پاراستنى هاوسەنگى نێوان فراکسیۆنەکان بەرزدەنرخێنین

9/6/2019 9 جار خوێندراوەتەوە

حزبى شیوعى کوردستان هەوڵەکانى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بۆ پاراستنى هاوسەنگى نێوان فراکسیۆنەکانى ئەنجومەنى پارێزگا بەرز دەنرخێنێت.
رۆژى یەکشەممە 9/6/2019 بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بە ئامادەبوونى سەرۆکى فراکسیۆنى هاوپەیمانى نیشتمانى ، پێشوازى لە وەفدێکى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى حزبى شیوعى کوردستان کرد.
مەبەستى سەردانەکە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروبارەکانى ئەنجومەن بوو، هەروەها دەستخۆشییان لە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا کرد کە لەم بارودۆخە سیاسییەى ئێستا توانیویەتى هاوسەنگى و پێکەوەژیانى باش لەنێوان فراکسیۆنە جیاوازەکانى ناو ئەنجومەن دروست بکات و بپارێزێت.

 

 

 

 

27414962019_2.jpg

34414962019_3.jpg

41414962019_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure