ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى جگە لە پیرۆزبایى داوایەک ئاراستەى لایەنە سیاسییەکان دەکات

3/6/2019 26 جار خوێندراوەتەوە

بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە پیرۆزبایى جەژنى رەمەزانى پیرۆز ئاراستەى خانەوادە و کەسوکارى سەربڵندى شەهیدان و تێکۆشەران و پێشمەرگە و هێزەکانى پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ و دژە تیرۆر و دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان و موسڵمانان بەگشتى و پارێزگاى سلێمانى بە تایبەتى دەکەین.
بە هیواین خواى گەورە نوێژ و رۆژو و تاعەتى هەموومان قبوڵ بکات و جەژن ببێتە مایەى خێر و خۆشى و و دووبارە بەگەڕخستنەوەى کاروانى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى.
هەروەها داوا لەلایەنە سیاسییەکان دەکەین، جەژن بکەنە بۆنەیەک بۆ تەبایى و ئاشتى و قوڵکردنەوەى برایەتى و دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکان بە ئاراستەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم و خزمەت کردن بە خەڵکى ستەمدیدەى کوردستان و هەنگاوى جدى و کردەیى بنێن بۆ بەهاناوەچوونى کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان و رزگارکردنیان لەو مەینەتییانەى رووبەڕوویان بۆتەوە.

ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure