ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بەدواداچوون بۆ داواکارى رێکخراوێکى ناحیەى شۆڕش دەکرێت

29/5/2019 114 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەداواداچوون بۆ جێبەجێ کردنى داواکارى و گرفتەکانى رێکخراوێک دەکات کە بێ بەرامبەر لە ناحیەى شۆڕش لە چەمچەماڵ خزمەت بە خوێندکاران دەکەن.
رۆژى چوارشەممە 29/5/2019 بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، پێشوازى لە سەرۆک و ئەندامانى رێکخراوى (پێشەنگى نوێ) کرد.
رێکخراوەکە کورتەیەکى لەبارەى کاروچالاکییەکانیان لە ماوەى 15 ساڵى دامەزراندنیان بۆ سەرۆکى ئەنجومەن باسکرد کە بێ بەرامبەر لە وەرزى هاویندا وانە بە خوێندکاران دەڵێنەوە ، پاشان ژمارەیە داواکارییان ئاراستەى سەرۆکى ئەنجومەن کرد.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا کارەکانى رێکخراوەکەى بەرزنرخاند کە لە پێناو خزمەتى دانیشتوانى ناحیەى شۆڕشدایە و راستەوخۆش بەدواداچوونى بۆ جێبەجێ کردنى داواکارییەکانیان کرد و لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار بە چارەسەرکردنى گرفتەکان، گفتوگۆى کرد و بەڵێنیدا تا جێبەجێکردنى داواکارییەکان هاوکاریان بێت.

 

153092952019_s1.jpg

263092952019_s3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure